7/7/2017

نوێنەری حکومەت لەگەڵ جێگری باڵیۆزی کەنەدا لە ئەمریکا کۆبووەوە

ئەمڕۆ، خاتوو بەیان سامی نوێنەری حکومەتی هەرێم سەردانی باڵیۆزخانەی کەنەدای کرد و چاوی کەوت بە بەڕێز دێنیس ستیڤێنس جێگری باڵیۆزی کەنەدا لە ئەمریکا. نوێنەری حکومەت سوپاسى حکومەتى کەنەداى کرد بۆ ئەو هاوکاریە مرۆیی و سەربازیانەى پێشکەشى هەرێمى کوردستانى کرد بە تایبەتى لە میانى شەڕى دژ بە تیرۆریستانى داعش. لە دیدارەکەدا بەیان سامی رۆشنایی خستە سەر بڕیاری هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە ٢٥ـی ئەیلوول و جەختی لەوە كردەوە كە گەلی كوردستان لەڕێگەی دیالۆگ و بە ئامرازی ئاشتیانە بەرەو سەربەخۆیی و مسۆگەركردنی مافەكانی دەڕوات.

هەردوولا باسیان لە داهاتووی پەیوەندیەکانى نێوان هەولێر و بەغدا و شەری رزگارکردنی موسڵ و چەسپاندنى سەقامگیرى لە قۆناغى دواى داعش کرد. لە دیدارەکەدا هەروەها باس لە پەیوەندیە دووقۆڵیەکانى نیوان هەرێمى کوردستان و کەنەدا کراو هەردوولا هاوڕابوون کە کردنەوەی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە کوردستان دەبێتە هۆی بەرفراوانکردنی ئاستی پەیوەندیەکان لە بوارە جیاجیاکاندا.
Background pattern
Colors
Skin
Layout style