6/7/2017

بەیان سامی لەگەڵ شاندی پەیمانگای ئاشتی ئەمریكی کۆبووەوە

ڕۆژی چوارشەممە ٥ـی٧ـی٢٠١٧، لە واشنتن خاتوو بەیان سامی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا پێشوازی لە شاندێکی پەیمانگای ئاشتی ئەمریكی کرد کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان مایکل یاف جێگری سەرۆکی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا و سەرهەنگ حەمەسعید بەڕێوەبەری بەشی پڕۆگرامەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر حوکمڕانی دوای داعش و پڕۆسەی ئاشتەوایی نیشتیمانی و چونیەتی سەقامگیرکردنی ئاشتی لە ناوچە تازە ئازادکراوەکان. خاتوو بەیان سامی دوپاتیکردەوە کە حکومەتی هەرێم هەوڵی جددی دەدات بۆ سەقامگیرکردنی ئاشتی و بەدیهێنانی ئاشتەوایی لە ناوچە تازەئازادکراوەکان. نوێنەری حكومەت دەستخۆشی لە پەیمانگای ئاشتی ئەمریكی كرد بۆ ئەنجامدانی کار و چاڵاکی بەردەوام لە هەرێمی كوردستان و ئامادەیی نوێنەرایەتی دەربڕی بۆ پێشكەشكردنی هەمووجۆرە ئاسانكاری و هاوكاریەك بۆ سەرخستنی كارەكانیان لە هەرێمی كوردستان

Background pattern
Colors
Skin
Layout style