31/7/2017

“ئامانجی ئێمە بریتییە لە گواستنەوەیەكی ئاشتیخوازانە بۆ سەربەخۆیی. پێشبینی ئەوە دەکەین و هیوای ئەوە دەخوازین کە بەغداد بێتە پێشەوە و کارمان لەگەڵ بكات بۆ ئەو مەبەستە”، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ڕێزدار مەسرور بارزانی، وەهای وت لە سیمپۆزیەمێك لە کۆنگرێس رۆژی هەینی لە وتارەکەیدا بۆ جەماوەرێکیی 200 کەسیی، کە پێکهاتبوون لە ئەندامانی کۆنگرێس و ستافەکانیان، بەرپرسانی حکومەتی ئەمریکی، میدیاکار، پسپۆڕان و رەوەندی کوردستانیی لە ئەمريكا.

سیمپۆزیەمەکە بە ناونیشانی “هەرێمی کوردستان: هاوپەیمانێکی ستراتیجیی ويلایەتە یەکگرتووەکان لە دەوروبەرێكی سەختدا” بوو، لە لایەن واشنگتۆن تایمز و کوردستان 24 ساز کرابوو، بە بەشداریی بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و ئەندامانی کۆنگرێس و جەنەراڵی سەربازیی خانەنشینی ئەمریكی، و پسپۆڕانی هەرێمەکە، بە مەبەستی تاوتوێی ڕیفراندۆم لەسەر سەربەخۆیی کوردستان، و ڕەهەندەكانی ئاسایش، ئابووری، و بواری تریش.

بەڕێز پارێزگاری کەرکوک، دکتۆر نەجمەدین کەریم، و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ويلایەتە یەكگرتووەكان، بەیان سامی عبدالرحمن، و ئەندامانی کۆنگرێس و نوێنەری پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان، وتاریان پێشکەش کرد. دکتۆر نەجمەدین لە پانڵێكدا وتی “پاش ڕیفراندۆم، چارەنووسی ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان و بابەتە هەڵپەسێردراوەکانی تر، بە دانوستان لەگەڵ بەغدا یەكلا دەکرێتەوە”

لە پانێڵی ئابووریدا، بەیان سامی وتی “سایەی هیوایەك کە لەم قەیرانەی ئێستادا ببینرێت، ئەوەیە کە چیتر بیانوویەك نەماوە بۆ نەبەستنی ریفراندۆمەکە”. و جەختی کردەوە لە پابەندێتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە چاکسازیی گشتگیری ئابوورییەوە بە هاوکاریی بانکی نێودەوڵەتی.

رۆژی پێنجشەممە واشنگتۆن تایمز پاشکۆیەكی تایبەتی تەرخان کرد بە کوردستان، کە تێیدا 27 نووسین هەیە لە لایەن ئەندامانی کۆنگرێس، بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و پسپۆڕانی هەرێمی و کەسانی ئەکادیمی لەسەر بابەتی جۆراوجۆری پەیوەست بە ڕیفراندۆمی کوردستان. هەروەها تۆماری ڤیدۆیی سیمپۆزییەکەمە لێرەیە:

Background pattern
Colors
Skin
Layout style