30/6/2017

نوێنەرانی کوردستان و کەتەلۆنیا لە واشنتن کۆبوونەوە

Washington, DC, USA (us.gov.krd) –

بەیان سامی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشوازی لە بەڕێز ئەندرو دێیڤس نوێنەری حکومەتی کەتەلۆنیا لە ئەمریکای باکوور کرد.

هەردوولا بیروڕایان لەسەر کۆمەڵێک پرسی هاوبەش، بە تایبەتی ئامادەکاری کوردستان و کەتەلۆنیا بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئاڵوگۆر کرد. هەردوو نوێنەر پێیان وابوو کە ریفراندۆم مافێكی سرووشتی و دیموکراسی خه‌ڵكی کوردستان و کەتەلۆنیایە و هیوایان خواست کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕێز لە ئیرادە و ویستی خەڵک بگرێت.

لە دیدارەکەدا هەروەها باس لە پەیوەندى دووقۆڵى نێوان کوردستان و کەتەلۆنیا و پێشهاتە سیاسى و مرۆییەکان و شەڕى دژ بە تیرۆریستانى داعش کرا.
Background pattern
Colors
Skin
Layout style