27/7/2017

بەیان سامی لەگەڵ باڵیۆزی ئوردن لە ئەمریکا کۆبووەوە

ئەمڕۆ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا سەردانی باڵیۆزخانەی ئوردنی لە ئەمریکا کرد و لە گەڵ باڵیۆز دینا کاوار کۆبووەوە. هەردوولا بیروڕایان سەبارەت بە دوایین پێشهاتە سیاسى و مرۆیی و ئابووریەکانى هەرێمى کوردستان و عیراق و هەڵمەتى سەربازى ئازادکردنى موسڵ و ئایندەى پارێزگاى نەینەوا و پەیوەندیەکانى نێوان هەولێر و بەغدا و پرسى ریفراندۆم ئاڵوگۆر کرد.

نوێنەری حکومەت سوپاسى حکومەتى ئوردنی کرد بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی و سەربازی و پزیشکی بۆ هەرێمى کوردستانى لە میانى شەڕى دژ بە تیرۆریستانى داعش. لە دیدارەکەدا بەیان سامی هەروەها رۆشنایی خستە سەر بڕیاری هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە ٢٥ـی ئەیلوول و جەختی لەوە كردەوە كە گەلی كوردستان لەڕێگەی ئاشتیانە بەرەو سەربەخۆیی و مسۆگەركردنی مافەكانی دەڕوات.

هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر پەرەپێدانی تواناکان وبەشداری پێ کردنی کارای کچان و ئافرەتان لە گەشەپێدانی کۆمەڵگاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

Background pattern
Colors
Skin
Layout style