16/6/2017

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ويلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمريكا وتارێک پێشکەشی بەرپرسانی نەتەوە یەكگرتووەكان و میدیا دەکات لە نیویۆرك لەسەر ڕیفراندۆم

شاری نیویۆرك، نیویۆرك، ويلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمريكا (us.gov.krd)

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ويلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمريكا، بەیان سامی عبدالرحمن، لە رۆژی 16 ی حوزەیران پوختەیەکی پێشکەش بە بەرپرسانی نەتەوە یەكگرتووەكان و میدیا دەکات لە نیویۆرك لەسەر ڕیفراندۆم

لە کۆنفرانسە رۆژنامەگەریەکەدا کە یەکێتیی پەیامنێرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەکان لە باڵەخانەی نەتەوە یەكگرتووەكان سازی کردبوو، بەیان سامی چەند سەرنجێکی پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر رەوش و پێشهاتە مرۆیی و سەربازی و سیاسییە هەنووكەییەكان و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانە نێودەوڵەتییەكانی بواری کاروباری نەتەوە يەكگرتووەکانی دایەوە. بەڕێزیان جەختی خستە سەر ئەوەی کە شەڕی دژی داعش لە ترۆپکی ئەولەوییەتەکان دەمێنێتەوە و تیشکی خستە سەر ئەوەی کە هاوکاریی کردن لەگەڵ بەغداد لە شەڕی دژی گروپە چەکدارییەكان هەر بەردەوام دەبێت. ئەمە یەكەمین کۆنفرانسی رۆژنامەوانی بوو کە بەرپرسێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نەتەوە یەكگرتووەكان سازی بكات.

هەروەها بەێزیان باسی هۆکارەکانی پشت ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کرد، کە بڕیار وایە لە 25 ی ئەیلولی 2017 ئەنجام بدرێت. بەیان سامی وتی ریفراندۆم، کە ئەنجامەکەی ئیلزامییە، بۆ دانوستاندن بەکاردەهێنرێت لەسەر ئاییندەی پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغداد و باقیی عێراق.

Read this press release in English.
Background pattern
Colors
Skin
Layout style