10/8/2017

نوێنەر بەیان سامی لەگەڵ باڵیۆزی زامبیا لە ئەمریکا کۆبووەوە

Washington, DC, USA (us.gov.krd)-

ئەمڕۆ، باڵیۆزی زامبیا لە ئەمریکا، جۆزێف رافایل، سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کرد لە واشنتن بە مەبەستی ئاڵوگۆردکردنی بیروڕا سەبارەی بە دوایین پێشهاتەکان لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە. نوێنەر بەیان سامی پوختەیەکی خستەروو سەبارەت بە مێژووی هەرێمی کوردستان و پەیوەندیەکانی هەولێر و بەغدا و ڕۆلی هەرێمی کوردستان لە بەرنگاربوونەوەی داعش و داڵدەدانی نزیکەی دوو ملیون ئاوارە و پەنابەر. نوێنەری حکومەت هەروەها ڕۆشنایی خستە سەر بڕیاری هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە ٢٥ ئەیلول. هەردوولا هەروەها باسیان لە بارودۆخی ئابووری و یەکێتی ئەفریقا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی کوردستان و زامبیا کرد.

Background pattern
Colors
Skin
Layout style